کرێملن وتی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن و سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا جۆزێپی کۆنتی ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی ڕەوشی لیبیا دەبێت بە ڕیگەی ئاشتیانە چارەسەر بکرێت.
کرێملن وتیشی پوتن و کۆنتی لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفونیدا تاوتوێی دۆسییەی سوریا و ئەنجامی کۆبوونەوەکەی نۆرماندییان کردووە.
ئەمەش دوای ئەوە هات سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی لەسەر داوای لیبیا لە داهاتوویەکی نزیکدا هێزی سەربازی ڕەوانەی تەڕابلس دەکات.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز