هه‌ینی پوتن و نه‌تانیاهوو "تیشکیان خسته سه‌ر رووداوه‌کان له سوریا، له به‌ر رووناکایی مه‌به‌ستی ئه‌مه‌ریکا بۆ کێشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی له سوریا. ئه‌وان ئاماژه‌یان به پێویستی شکست دانی کۆتایی تێرۆریسم و خێراکردنی گه‌یشتن به سه‌قامگیری سیاسی له سوریادا،" کرد وه‌ک لێدوانی کرملین گوتی.
هه‌روه‌ها نه‌تانیاهو سه‌ره‌خۆشی له رووسیا کرد له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م حه‌وتوه خانووبه‌ره‌یه‌ک له شاری مه‌گنیتۆگۆرسک ڕووخا که تێێدا 39 که‌س گیانیان له ده‌ستدا، وه‌ک لێدوانه‌که ئاماژه‌ی پێدا.
ئه‌وه یه‌که‌م جاره که ڕێبه‌ران له گه‌ڵ یه‌کتر بدوێن له وه‌تا وه‌زیری به‌رگری رووسیا حه‌وتووی ڕابردوو گوتی که هێرشێک له سوریا له لایه‌ن ئیسڕایل "له مه‌ترسی خستنی ڕاسته‌وخۆی" دوو په‌ڕوازی مه‌ده‌نی ئه‌نجامه‌که‌ی بوو.
ئه‌گه‌رچی ڕووسیا و ئیسڕایل سیستمێکیان دامه‌زراندوه بۆ ئه‌وه‌ی له گرژی نێوان فڕۆکه‌کانی ئیسرایل ،که له سوریادا کردار ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هه‌روه‌ها فڕۆکه‌کانی له‌شکری رووسیا له هه‌ریمه‌که‌دا خۆبپارێزن، به‌ڵام فڕۆکه‌یه‌کی رووسیا له لایه‌ن موشه‌که‌کانی دژی فڕۆکه‌ی سوریا که‌وته‌خواره‌وه واتا له ماوه‌ی هێرشێکی ئیسرایل که له مانگی سێپتامبردا ئه‌نجامی دا.