Accessibility links

ڕوسیا سەرکۆنەی پلانەکەی ناتانیاهو دەکات بۆ لەخۆگرتنی غور ئەردەن


ڕوسیا سەرکۆنەی پلانەکەی سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهوی کرد بۆ بە لەخۆگرتنی غۆر ئەردەن لە بەشی ڕۆژئاوا، هۆشیاریشیدا لەوەی ئەو هەنگاوە لەوانەیە ببێتەهۆی زیادبوونی گرژییەکان لە ناوچەکەدا.

ئەم لێدوانەی ڕوسیا پێش کۆبوونەوەکەی نێوان ناتانیاهو و سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن هات لە شاری سوچی.

ناتانیاهو ڕۆژی سێشەممە سووربوونی خۆی ڕاگەیاند بۆ لەخۆگرتنی غۆر ئەردەن و باکووری دەریای مردوو، ئەو خاکانەش لە بەشی ڕۆژئاوا لە جەنگی ساڵی 1967 دا ئیسڕائیل دەستی بەسەرداگرتن و فەڵەستینیەکانیش هەوڵدەدەن لەوێدا دەوڵەت دابمەزرێنن.

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە بەیاننامەیەکدا وتی تێبینی " کاردانەوەیەکی زۆر خراپی " جیهانی عەرەبی کردووە سەبارەت بە پلانەکەی ناتانیاهو.

وتیشی " ترسمان هەیە سەبارەت بەم پلانەی ڕابەرایەتی ئیسڕائیل و جێبەجێکردنی پلانەکە لەوانەیە ببێتەهۆی زیادبوونی گرژییەکان لە ناوچەکەدا و هەموو هەوڵەکان بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی نێوان ئیسڕائیل و وڵاتانی عەرەبی لەناودەبات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG