Accessibility links

بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ڕوسیا: گەڕانەوەی چەکدارانی ڕێکخراوی داعش بۆ ڕوسیا مەترسییەکی ڕاستەقینەیە


دەزگای ڕاگەیاندنی ڕوسیا لە زاری بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ڕوسیا ئەلیکساندەر بۆرتنیکۆڤەوە بڵاویکردەوە وتی ئەو چەکدارانەی کە پێشتر لە سوریا بوون ئێستا دوای شکستپێهێنانی داعش هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەن چونک زۆربەیان لەوانەیە پلان دانێن بگەڕێنەوە بۆ ڕوسیا.

لە کۆبوونەوەیەکی لیژنەی نیشتیمانی ڕوسیدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر وتی دەزگای هەواڵگری شانەیەکی نهێنی توندڕەوانی لە ئاسیای ناوەڕاستدا ئاشکرا کردووە کە بەنیازن کردەوەی تیرۆریستی لە سەری ساڵ و لە ماوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ڕوسیا لە ساڵی 2108 دا ئەنجام بدەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG