Accessibility links

ڕوسیا ئامادەیە دەسەڵاتەکانی بەسەر کۆریای باکووردا بەکاربهێنێت


دەزگای هەواڵی ڕوسیا لە زاری جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئیگۆر مۆرگۆلۆڤەوە بڵاویکردەوە ڕوسیا کەناڵی پەیوەندیی کراوەی هەیە لەگەڵ کۆریای باکووردا و مۆسکۆ ئامادەیە دەسەڵاتەکانی بەسەر پیۆنگیانگدا بەکاربهێنێت.

هەروەها مۆرگۆلۆڤ وتووشیەتی کۆریای باکوور هەوڵدەدات گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریکادا ئەنجام بدات سەبارەت بە بەرنامە ناوەکییەکەی، ئەمەش لەکاتێکدا کە پێویستی بە گرەنتی پارێزراوی هەیە لە چین و ڕوسیاوە.

لە واشنتن، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کاتینا ئادامز وتی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ هێشتا ئارەزووی هەیە بۆ چارەسەرێکی ئاشتیانە و سیاسیی سەبارەت بە هەڕەشە ناوەکیی و موشەکیەکانی کۆریا باکوور بەڵام بە ڕۆیتەرزی وت " کۆریای باکوور لەڕێی کارەکانیەوە پیشانی داوە کە هیچ گرنگی نادات بە ئەنجامدانی گفتوگۆ. دەبێت ئێمە گرنگی بدەین بە بەردەوام بوونمان لەسەر زیادکردنی فشارەکانی سەر پیۆنگیانگ تاوەکوو نەتوانێت پەرە بە بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی بدات."

مۆرگۆلۆڤ وتی "توندکرنەوەی سزاکانی سەر کۆریای باکوور دەبێتە هۆی دروستبوونی قەیرانی مرۆیی لە وڵاتەکەدا و چارەسەری بابەتەکە ناکات، پێم وانیە زیادکردنی سزاکان بەسەر کۆریای باکووردا ئەو ئەنجامە سیاسییانە بەدەست بخات کە دانراون."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG