Accessibility links

بەهۆی بۆردومانەکانی ڕووسیاوە بۆ سەر زاپۆریژا 2 کەس گیانیان لە دەستدا


بەرپرسانی ئۆکرانیا دەڵێن دوای ئەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە بینایەکی نیشتەجێبوونیان داوە لە شاری زاپۆریژای باشووری ئۆکرانیا, پیاوێکی تەمەن 51 ساڵ و کچە تەمەن 11 ساڵەکەی گیانیان لە دەستداوە.

دەزگای خزمەتگوزاری فریاکەوتنی ئۆکرانیا وتی ژنێکی تەمەن 46 ساڵ کە بە خێزان و دایکی قوربانییەکان ناسێندراوە، لە ژێر پاشماوەی شوێنەکەدا هێندراوەتە دەرەوە.

سکرتێری ئەنجومەنی شارەکە ئەناتۆلی کورتیڤ وتی بەهۆی دوو موشەکەوە بینایەک وێران بووە و چەندین بینای دیکە زیانییان بەرکەوتووە.

وتی " سزا توندەکان دژی داگیرکەران لەسەر ئەم تاوانی جەنگەیان نزیک بۆتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG