Accessibility links

بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە هاوڵاتیانی مەدەنی لە وێستگەکەی ماریوپۆڵدا گیرییان خواردووە


ئازۆڤستاڵ، ماریوپۆڵ

ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی مەدەنی ئۆکرانیا لە ژێرزەمینەکانی وێستگەی پۆڵای ئازۆڤستاڵی شاری ماریوپۆڵدا گیرییان خواردووە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن وتی ڕووسیا ئامادەیە ڕێگەیان بدات بە پارێزراوی وێستگەکە جێبهێڵن.

سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل نەفتاڵی بێنێتدا وتی ڕووسیا هێشتا ئامادەیە ڕێڕەوێکی پارێزراو بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی ناو وێستگەی ئازۆڤستاڵ بکاتەوە، هەروەها وتیشی کیێڤ دەبێت فەرمان بە شەڕکەرە ئۆکرانییەکانی ناو وێستگەکە بکات چەکەکانیان دابنێن.

بەڵام سەربازێکی ئۆکرانیا کە لە وێستگەکەدا ماوەتەوە وتی دوایین بەشی وێستگەکە هێشتا لەژێر دەسەڵاتی ئۆکرانییەکاندا ماوە، هەروەها هێزەکانی ڕووسیای تۆمەتبار کرد بەوەی بۆ سێیەمین ڕۆژە هەوڵ دەدەن بەرگرییەکانی وێستگەکە ببڕن.

جێگری فەرماندەی یەکەی ئازۆڤی ئۆکرانیا کاپتن سڤیاتۆسلاڤ پالامار وتی " شەڕێکی قورسی خوێنای هەیە."

وتیشی " ڕووسییەکان جارێکی دیکە بەڵێنی ئاگربەستیان نەبردەسەر و دەرفەتێکیان نەداوە هاوڵاتیانی مەدەنی لەژێر زەمینەکانی وێستگەکەوە بگوازرێنەوە." ڕۆیتەرز نەیتوانیوە لێدوانەکانی پالامار پشتڕاست بکاتەوە.

ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئۆکرانیا ئۆلێکسی ئاریستۆڤیچ وتی شەڕەکە لە وێستگەکە بەردەوام بووە، بەڵام وردەکاری زیاتری نەدا. سوپای ڕووسیاش لێدوانی سەبارەت بەو بابەتە نەداوە.

بەرگرییەکانی ئۆکرانیا لە ئازۆڤستاڵ تیشکی خستەسەر شکستی ڕووسیا لە گرتنی شارە گەورەکانی ئۆکرانیادا لە جەنگە 10 هەفتەییەکەیدا کە بووە هۆی یەکخستنی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە پشتیوانیکردنی سەربازیی لە ئۆکرانیا و سەپاندنی سزا بەسەر ڕووسیادا.

ڕۆژی پێنجشەممە سوپای ڕووسیا بەڵێنیدا چالاکییەکانی بۆ دوو ڕۆژی دیکە لە ئازۆڤستاڵ ڕابگرێت تاوەکو ڕێگە بە هاوڵاتیانی مەدەنی بدات وێستگەکە جێبهێڵن، ئەمەش دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە ئۆکرانیا وتی " شەڕێکی خوێناوی " بووەتە هۆی ڕێگەگرتن لە گواستنەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی لە وێستگەکەدا.

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی وتی ئۆکرانیا ئامادە بووە بۆ جێبەجێکردنی ئاگربەستەکە.

وتی " کاتی دەوێت تاوەکو خەڵکەکە لەو ژێرزەمینانە بهێنیتە دەرەوە، لەو پەناگە ژێرزەمینانە بهێنیتە دەرەوە. لەم بارودۆخەی ئێستادا ناتوانیت کەلوپەلی قورس بەکاربهێنین بۆ لابردنی خۆڵ و خاشاکەکە، هەمووی دەبێت بە دەست بکرێت."

جەنەڕاڵی سوپای ئۆکرانیا وتی هێرشەکەی سەر وێستگەکە پشتیوانی ئاسمانیشی لەگەڵدا بووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG