Accessibility links

ڕووسیا پێشوازی لە بیرۆکەی بوونی هەمیشەیی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی دەکات لە وێستگەی زاپۆریژا


نوێنەری ڕووسیا بۆ دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی میخایل ئولیانۆڤ دەڵێت ڕووسیا پێشوازی لەو بیرۆکەیە دەکات کە شارەزایانی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی بۆ هەمیشەیی لە وێستگەی ناوەکی زاپۆریژادا بمێننەوە.

سەرۆکی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی ڕافایل گرۆسی لە ماوەی ڕابردوودا وتی هیوادارە دەزگاکەی ئەرکێکی هەمیشەیی لە وێستگەکەدا هەبێت.

لە ماوەی ڕابردووشدا تیمەکەی دەزگای وزەی ئەتۆمی بە ڕابەرایەتی گرۆسی لە کیێڤەوە بەرەو وێستگەی ناوەکی زاپۆریژا بەڕێکەوتن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG