Accessibility links

ڕاپۆرتێکی گووگڵ: هاککەرە ڕووسییەکان سوپاکانی ناتۆ و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپایان کردۆتە ئامانج


گروپی شیکردنەوەی هەڕەشەکانی گووگڵ لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژی چوارشەممە بڵاوکرایەوە دەڵێت هاککەرە ڕووسییەکان لەمدواییانەدا هەوڵیانداوە دزە بکەنە ناو تۆڕەکانی ئینتەرنێتی هاوپەیمانێتی ناتۆ و سوپاکانی هەندێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە نەدراوە سوپای کام وڵاتانە کراونەتە ئامانج، گووگڵ وتی هێرشەکە لەلایەن گروپێکی سەر بە ڕووسیاوە ئەنجامدراوە کە بە کۆڵدڕیڤەر یاخود کاڵیستۆ ناسراون.

ڕووسیا کە لە ئێستادا لەژێر سزا توندەکانی ڕۆژئاوادایە بەهۆی داگیرکارییەکەیەوە لە ئۆکرانیا، چەند جارێک ڕەتی کردۆتەوە دەستی هەبێت لە هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی سەر وڵاتانی ڕۆژئاوادا.

لە ساڵی 2019 دا کۆمپانیایەکی ئاسایشی ئەلیکترۆنی فینلەندا گروپی کاڵیستۆی بە هەڕەشەیەکی نەناسراو و پێشکەوتوو ناودێر کرد کە " دەیانەوێت ئەو زانیارییە هەواڵگرییانە کۆبکەنەوە کە پەیوەستن بە سیاسەتی دەرەوە و ئاسایش " لە ئەوروپادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG