Accessibility links

چوار دیبلۆماتکارە دەرکراوەکەی ڕوسیا لە ئەڵمانیا دەگەنەوە مۆسکۆ


باڵیۆزخانەی ڕوسیا لە بەرلین ڕایگەیاند چوار دیبلۆماتکاری ڕوسی کە لەلایەن ئەڵمانیاوە دەرکران گەیشتوونەتەوە مۆسکۆ، ئەمەشلە چوارچێوەی ڕێوشوێنەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوادا لەدژی ژەهراویکردنی سیخوڕ ڕوسییەکە لە بەڕیتانیا.

وتەبێژی باڵیۆزخانەی ڕوسیا لە بەرلین دنیس میسکیرین وتی " ئەوان ئێستا لە مۆسکۆن. لە کۆتایی هەفتەکەدا ئەڵمانیایان جێهێشتووە."

جێی ئاماژەیە مۆسکۆ هەتاکو ڕۆژی دووشەممەی دانابوو بۆ گەڕاندنەوەی چوار دیبلۆماتکارە دەرکراوەکەی ڕوسیا لە ئەڵمانیا کە بەرلین تۆماتباری کردن بە تۆمەتی ئەوەی پەیوەندییان بە هەواڵگری ڕوسیاوە هەبووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا جەختی لەوە کردەوە کە چوار دیبلۆماتکارەکە وڵاتەکەیان بەجێ هێشتووە، بێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بدات.

بەپێی ڕۆژنامەی ڕاینینشی پۆستی ئەڵمانی، نوێنەری ڕوسیا لە بەرلین سێرگەی نیچاگیڤ سەرسوڕمان و بێ ئومێدی خۆی دەربڕیوە لەبەرامبەر هەڵوێستی ڕۆژئاوادادا سەبارەت بەم بابەتە و بەتایبەتی ئەوەی کە متمانە بە لێدوانەکانی بەڕیتانیا دەکەن بێ ئەوەی داوای لێکۆڵینەوەیەک بکەن لەگەڵ ڕوسیادا.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG