Accessibility links

کرێملن: پوتن و ماکرۆن و مێرکڵ لەڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونیەوە گفتوگۆیان لەسەر ئۆکرانیا کرد


کرێملن وتی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ و سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا گفتوگۆیان سەبارەت بە ئۆکرانیا کرد.

کرێملن وتیشی لە بەشێک لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا گفتوگۆ لەسەر گۆڕانی سەرکردایەتی ئۆکرانیا کراوە دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی وەکو سەرۆکی نوێی ئۆکرانیا هەڵبژێردرا.

ئەڵمانیا و فەڕەنسا و ڕوسیا و ئۆکرانیا گفتوگۆی چوارقۆڵیان ئەنجامداوە لە هەوڵیاندا بۆ چارەسەرکردنی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا لەنێوان هێزەکانی حکومەتی ئۆکرانیا و جیاخوازەکاندا کە لەلایەن ڕوسیاوە پشتیوانیان لێدەکرێت.

جێی ئاماژەیە بەهۆی ئەو ململانێیانەوە لە ساڵی 2014 ەوە تا ئێستا 13 هەزار کەس کوژراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG