Accessibility links

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت هەوڵدەدەن فشار بخەنە سەر ڕوسیا و ئێران


وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کۆمەڵەی حەوتی پیشەسازی گفتوگۆیان لەسەر کۆمەڵێک ڕێگە چارە کرد بۆ فشار خستنە سەر ڕوسیا سەبارەت بە ململانێکانی سوریا و ئۆکرانیا کە زیانێکی گەورەیان گەیاندووە بە پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و ڕۆژئاوادا.

جێی ئاماژەیە لە دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا و فەڕەنسا و بەڕیتانیا بۆ سەر سوریا، ئەمە یەکەمین کۆبوونەوەی ئاست بەرزی هاوپەیمانانە .

ئەمەریکا وتی کاری سەرەکی وڵاتەکە کۆتایی هێنان دەبێت بە چالاکییە خراپەکانی ئێران لە ناوچەکەدا و هەروەها کۆتایی هێنان دەبێت بە بەرنامە ناوەکییەکەی کۆریای باکوور .

کۆمەڵەی وڵاتانی حەوتی پیشەسازی هەریەک لە وڵاتانی ئەمەریکا و بەڕیتانیا و کەنەدا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا و ئیتاڵیا و ژاپۆن دەگرێتەوە.

هەفتەی ڕابردوو وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت سەرکۆنەی هەوڵی ژەهراویکردنی سیخوڕە ڕوسییەکەیان کرد لە بەڕیتانیا. یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی یەکێک لەو حەوت وڵاتە وتی وەزیرەکان زۆر نیگەرانن لەو ڕەفتارە خراپانەی ڕوسیا کە چەند ساڵێکە لەسەریان بەردەوامە.

ڕوسیاش ڕەتی دەکاتەوە هیچ پەیوەندییەکی هەبووبێت بە ژەهراویکردنەکەوە.

لەم ساڵانەی دواییدا دوای ئەوەی ڕوسیا دوورگەی قەرمی ئۆکرانیای داگیرکرد، وڵاتانی ڕۆژئاوا کۆمەڵێک سزای بەرفراوانیان سەپاند بەسەر ڕوسیادا.

وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا باڤلۆ کلیکین لە هەندێک لە کۆبوونەوەکانی وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت لە تۆرۆنتۆ بەشداری کردووە. ڕۆژی شەممەش لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جۆن سۆلیڤاندا کۆبۆوە و لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا ئەمەریکا بەڵێنیدا پشتیوانی ئۆکرانیا بکات ، بەڵام داوای لێکرد چاکسازی لە باری ئابووری وڵاتەکەدا بکات.

دوو دیبلۆماتکاری نزیک لە کۆبوونەوەکەوە وتیان وەزیرەکان باسیان لە سەپاندنی سزای زیاتر نەکردووە بۆ سەر ڕوسیا، چونکە بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا ئەندامن لە یەکێتی ئەوروپادا و دەبێت هەموو ئەندامانی یەکێتییەکە کە 28 ئەندامن لەسەر هەموو ئەو هەنگاوانە کۆک بن کە دەنرێن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG