Accessibility links

پوتن و ماکرۆن لەڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونیەوە باس لە ڕەوشی سوریا دەکەن


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێ ماکرۆن لەگەڵ هاوتا ڕوسییەکەی ڤلادیمێر پوتن

کرێملن ئاماژەی بەوەدا سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن و هاوتا فەڕەنسییەکەی ئیمانوێل ماکرۆن لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا گفتوگۆیان لەسەر ڕەوشی سوریا کرد.

وتیشی باسیان لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێرانیش کردووە.

ئۆفیسی ڕۆژنامەوانی کرێملن ڕایگەیاند پوتن و ماکرۆن لە میانەی گفتوگۆکەیاندا ڕێکەوتوون لەسەر پابەندبوونیان بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێرانەوە کە لە ساڵی 2015 دا واژۆ کراوە.

وابڕیاریشە سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن هەفتەی داهاتوو بچێت بۆ ڕوسیا و ئامادەی کۆڕبەندی دارایی بێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG