Accessibility links

ڕوسیا فەیسبووکی بەکارهێناوە بۆ سیخوڕێکردن بەسەر کەمپینەکەی ماکرۆنەوە


ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا و دوو سەرچاوەی هەواڵگری وتیان دەزگای هەواڵگری ڕوسیا لە کاتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی فەڕەنسادا هەوڵیانداوە لەڕێی فەیسبووکەوە سیخوڕی بەسەر کەمپینەکەی ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسادا بکەن.

سەرچاوەکە وتی نزیکەی 24 هەژماری فەیسبووک دروستکراون بۆ چاودێریکردنی بەرپرسەکانی کەمپینەکەی ماکرۆن و هەندێک لەو کەسانەی کە لە ماکرۆنەوە نزیکن، ئەمەش لەهەوڵیاندا بۆ دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی فەڕەنسادا.

کۆمپانیای فەیسبووک لە مانگی چواردا وتی هەندێک هەنگاوی ناوە لەدژی ئەو هەژمارە ساختانەی کە لەماوەی هەڵبژاردنەکانی فەڕەنسادا زانیاری هەڵەیان بڵاوکردۆتەوە بەڵامفەیسبووک ئاماژەی بەوە نەدا کە هەوڵدرابێت هەژمارەکانی بەرپرسانی کەمپینەکەی ماکرۆن هاک بکرێن.

لەلای خۆشیانەوە ڕوسیا چەند جارێک ڕەتی کردۆتەوە دەستی وەردابێت لە هەڵبژاردنەکانی فەڕەنسادا ئیتر لەڕێی دزەکردنی ئەلەکترۆنیەوە بووبێت یاخوود دزەکردنی ئیمەیڵەکان و بەڵگەنامەکانەوە بووبێت. دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا لە مانگی پێنجدا بە ڕۆیتەرزی وت ئەو هاککەرانە پەیوندییان بە حکومەتی ڕوسیاوە هەبووە و هەوڵیانداوە کاربکەنە سەر هەڵبژاردنەکانی فەڕەنسا بەڵام هیچ بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگرییان دەرنەخست لەوەی کرێملین ئاگاداری هاککردنەکە بووبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG