رووسیا ده‌ستی به دامه‌زراندنی بنکه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی له‌شکری له بنکه‌کانی ده‌ریایی و هه‌وایی له سوریا دا کردووه وه‌ک وه‌زیری به‌رگری سێشهمه گوتی، له ده‌مێکدا پاڕلمان ڕێکه‌وتنێکی له گه‌ڵ ده‌مشق پشتڕاست کرد بۆ ئه‌وه‌ی بوونی ڕووسیا له وڵاته‌که دا هه‌بێت، وه‌ک ئاژانسی ئار- ئای- ئه‌ی رووسیا ڕایگه‌یاند.
به پێی ڕێکه‌وتنه‌که که له 18ی مانگی 1ی ساڵی نوێێ زاینی دا واژۆ ده‌کرێت بنکه‌ی ده‌ریایی تارتووس، که ته‌نیا جێ پێێ رووسیا له مه‌دیته‌رانه‌یه، مانه‌وه له ئه‌و بنکه‌یه به‌رفره‌وان ده‌کاته‌وه، و ڕێگا به پاپۆڕه‌کانی جه‌نگی رووسیا بۆ ئاوه‌کان و به‌نده‌ره‌کانی سوریا ده‌دات، وه‌ک ڤیکتۆر بۆندارێڤ، به‌رپرسی کۆمیته‌ی ئاسایش و به‌رگری به ئاژانسه‌که‌ی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند.
ئاژانسی په‌یامنێری ئار-ئای-ئه‌ی گوته‌ی سێرگه‌یی شویگۆ دێنێته‌وه که ده‌ڵێت: "حه‌وتووی ڕابردوو فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌کانی چه‌کدار (پوتن) په‌سندی قه‌واره‌ی بنکه‌کانی هه‌وایی له تارتووس و همهیمم کرد. ئێمه ده‌ستمان به سازکردنی بنکه‌یه‌کی دایمی کردووه."
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی ئه‌و ئاژانسه، ڕێکه‌وتنه‌که ڕێگا به ڕووسیا ده‌دات که 11 پاپۆری شهر و گه‌مییه‌کانی ناو‌کی له بنکه‌ی تارتووس ڕابگرێت. ڕێکه‌وتنه‌که بۆ ماوه‌ی 49 ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌کرێت ماوه‌که‌ی درێژتر بکه‌نه‌وه.
بنکه‌ی هه‌وایی همهیمم، که له ئه‌و شوێنه‌ڕا رووسیا چه‌ندین هێرشی هه‌وایی بۆ پشتیوانی له به‌شار ئه‌سه‌د له ماوه‌ی شه‌ڕ له گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵداوان دا ئه‌نجامداوه، ده‌توانێت ئێستا بۆ کاتێکی نادیار له لایه‌ن ڕووسیاوه که‌لکی لێوه‌ربگیرێت.