Accessibility links

ڕوسیا ڕەخنەی توند لە ئەمەریکا دەگرێت سەبارەت بە کۆریای باکوور


وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ئەمەریکای تۆمەتبار کرد بەوەی هەوڵدەدات بەرپرسیارێتی خراپبوونی ڕەوشەکەی نیمچە دوورگەی کۆریا بخاتە ئەستۆی ڕوسیا و چین ئەوەش دوای ئەوەی کۆریای باکوور تاقیکردنەوەیەکی موشەکی نوێی ئەنجامدا.

ڕۆژی هەینی ئەمەریکا ڕایگەیاند ڕوسیا و چین سەرەکیترین پشتیوانی دارایین بۆ بەرنامە ناوەکیەکەی کۆریای باکوور و ئەوان بەرپرسیارن لە خراپبوونی ڕەوشەکە.

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەو هەوڵانەی ئەمەریکا و کۆمەڵێک وڵاتی تر دەیدەن بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتیەکە بخەنە سەر شانی ڕوسیا و چین هیچ بنەمایەکیان نیە."

لەلای خۆشییەوە چین لە ماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاند ڕەخنەکانی ئەمەریکا ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت چین هۆکارێک نیە بۆ دەرکەوتنی کێشەی کۆریای باکوور و دەبێت هەموو وڵاتان هاریکاری یەکتر بکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG