ئاژانسی هەواڵی ڕوسیا لە زاری کاربەدەستێکی باڵای ڕوسیاوە بڵاویکردەوە ڕوسیا بڕیاریداوە فڕۆکەی بۆمبهاوێژ ستراتیژی جۆری Tupolev Tu-22M ڕەوانەی نیمچە دوورگەی کریمیا بکات کە لە توانایاندایە چەکی ناوەکی هەڵبگرێت، ئەمەش وەکو وەڵامدانەوەی ئەمەریکا کە لە ماوەی ڕابردوودا سیستمی بەرگری موشەکی لە ڕۆمانیا بڵاوکردەوە.
دەزگاکە لە زاری سەرۆکی لیژنەی بەرگری و ئاسایشی ئەنجومەنی باڵای پەرلەمانی ڕوسیا ڤیکتۆر بۆنادرێڤەوە بڵاویکردەوە ڕووسیا بەنیازە ئەم فڕۆکە بۆمبهاوێژانە لە بنکەی گڤاردیسکۆی کریمیا بڵاوبکاتەوە.
جێی ئاماژەیە لە ساڵی 2014 دا ڕوسیا نیمچە دوورگەی کریمیای ئۆکرانیای خستە سەر وڵاتەکەی و ڕۆژی دووشەممە سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن سەردانی دوورگەکەی کرد بەبۆنەی پـێنجەمین ساڵیادی دەستگرتن بەسەریدا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز