Accessibility links

ڕووسیا لە ئەنجومەنی چاودێری مافەکانی مرۆڤی یەکێتی ئەوروپا دێتە دەرەوە


ئەنجومەنی ئەوروپا
ئەنجومەنی ئەوروپا

ڕووسیا لە ئەنجومەنی ئەوروپا هاتە دەرەوە، کە گەورەترین ئەنجومەنی چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤە، بەم کارەش خۆی بەدوورگرت لە ئەگەری دەرکردنی لە ئەنجومەنەکەدا و خۆی هاتە دەرەوە لێی.
ئەنجومەنەکە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە پێکهێندراوە، ڕووسیا بووە دووەمین وڵات کە تاوەکو ئێستا لە ئەنجومەنەکە بێتە دەرەوە.

لە ساڵی 1969 دا یۆنان لە ئەنجومەنەکە هاتە دەرەوە، بە هەمان شێوە خۆ بەدوورگرتنێک بوو لە دەرکردنی لە ئەنجومەنەکەدا، ئەمەش دوای ئەوەی کۆمەڵێک ئەفسەری سەربازیی یۆنانی لە کودەتایەکی سەربازییدا دەسەڵاتیان گرتەدەست، پێنج ساڵ دواتر دوای ئەوەی دیموکراسیەت گەڕێندرایەوە بۆ یۆنان، ئەو وڵاتە دووبارە هاتەوە ناو ئەنجومەنەکە.

بڕیارەکەی ڕووسیا بۆ هاتنە دەرەوە لە ئەنجومەنەکە چەند کاتژمێرێک پێش دەنگدانێک بوو لە ئەنجومەنەکەدا سەبارەت بە دەرکردنی ڕووسیا لە ئەنجومەنەکەدا، ئەم بڕیارەی ڕووسیاش دەرەنجامی خۆی هەیە.
بەم بڕیارەی ڕووسیا، ڕووسییەکان چیتر ناتوانن دژی حکومەتەکەیان ڕوو بکەنە دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ.

سەرۆکی شاندی ڕووسیا لە ئەنجومەکە پیۆتر تۆڵستۆی وتی نامەیەکی لە وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی لاڤرۆڤەوە بەدەست گەیشتووە و تیایدا بڕیارەکەی مۆسکۆی پێ وتووە.

هەفتەی ڕابردوو ڕووسیا وتی هاوپەیمانێتی ناتۆ بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ئەنجومەنەکەیان خستۆتە مەترسییەوە و ڕووسیا چیتر نایەوێت بەشداری لەو ئەنجومەنەدا بکات.

ئەنجومەنی ئەوروپا لە ساڵی 1949 دا دامەزراوە، ڕووسیا لە ساڵی 1996 دا بووە ئەندام لە ئەنجومەنەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG