Accessibility links

لاڤرۆڤ: بەرپەرچی هەوڵی لەناوبردنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە دەدەینەوە


وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ

دەزگای هەواڵی تاسی ڕوسی لە زاری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤەوە بڵاویکردەوە لەگەڵ هاوتا چینییەکەی وانگ ییدا ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی مۆسکۆ و چین هەوڵبدەن بەرپەرچی هەر هەوڵێکی ئەمەریکا بدەنەوە بۆ لەناوبردنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران.

دەزگاکە لە زاری لاڤرۆڤەوە بڵاویکردەوە دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ وانگی ییدا لە پەکین، لاڤرۆڤ وتوویەتی " دژایەتی پێداچوونەوە بەم ڕێکەوتنەدا دەکەین و پێمان وایە هەر هەوڵێک بۆ بەفیڕۆدانی چەند ساڵێک لە کارکردنی نێودەوڵەتی و گفتوگۆکردنی زلهێزەکانی جیهان لەگەڵ ئێران بۆ گەیشتن بەو ڕێکەوتنە، شتێکی نەرێنی دەبێت."

لاڤرۆڤ وتیشی " بەرپەرچی ئەو هەوڵانە دەدەینەوە کە دەدرێن بۆ لەناوبردنی ڕێکەوتنەکە کە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پەسەندی کردووە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG