Accessibility links

چین و ڕوسیا رەخنە لەو سزا نوێیانەی ئەمەریکا دەگرن کە بەستراونەتەوە بە کۆریای باکوورەوە


بەرپرسانی چینی و ڕوسیا ڕەخنەیان لە سزا نوێیەکانی ئەمەریکا گرت کە سەپاندوویەتی بەسەر کۆمەڵێک کۆمپانیادا کە گوایە پشتیوانی لە بەرنامە ناوەکییەکەی کۆریای باکوور دەکەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین هوا چونینگ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی سزاکان یارمەتی هەوڵەکانی نێوان ئەمەریکا و چین نادەن بۆ وەستاندنی بەرنامە ناوەکییەکەی کۆریای باکوور.

وتی ئەمەریکا دەبێت بەخێرایی هەڵەکەی ڕاست بکاتەوە و باسی لە هەوڵەکانی چین کرد بۆ چارەسەرکردنی بارودۆخەکە لەگەڵ کۆریای باکووردا.

لە نەتەوە یەکگرتووەکان، باڵیۆزی ڕوسیا ڤاسیلی نێبینزیا لە زاری یەکێک لە وەزیرەکانی ڕوسیاوە وتی " ئەمە جوڵەیەکی تری ناهاوڕێیانەی ئەمەریکایە."

نێبینزیا وتی " سەرەتا سەرکۆنەی ئەو جووڵەیە دەکەین و دووەمیش پێمان وانیە ئەوە یاسایی بێت، سێیەمیش پێمان وانیە ئەمە یارمەتیدەر بێت بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ڕوسیا و ئەمەریکا."

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG