Accessibility links

دوای هێرشەکەی سەر بنکەکەی ئەمەریکا لە ئوردن، کرێملن داوای کەمکردنەوەی گرژییەکان دەکات


وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ
وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ

ڕۆژی سێشەممە کرێملن داوای کەمکردنەوەی گرژییەکانی کرد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەمەش دوای ئەوەی واشنتن بەڵێنیدا وەڵامی ئەو هێرشە بداتەوە کە کرایە سەر بنکەیەکی ئەمەریکا لە ئوردن و بەهۆیەوە سێ سەربازیی ئەمەریکایی کوژران.

وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " بە بۆچوونی ئێمە، ئاستی گرژییەکان بە شێوەیەکی گشتی زۆر جێی نیگەرانییە، بە پێچەوانەوە ئێستا کاتی ئەوەیە هەنگاو بگیردرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان."

کۆشکی سپی بەڵێنیداوە " وەڵامێکی زۆر توندی " هەبێت بۆ هێرشەکەی سەر بنکەکەی ئوردن کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجام درا و سێ سەربازیی ئەمەریکایی کوژران، سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدنیش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی خستە ئەستۆی ئەو گروپە چەکدارییانەی کە ئێران پشتیوانییان لێدەکات.

تارانی هاوپەیمانی مۆسکۆ وتی هیچ پەیوەندییەکی نەبووە بە هێرشەکەوە و ڕەتی کردەوە پشتیوانی لەو گروپە چەکدارییانە کردبێت کە هێرشەکەیان ئەنجام داوە.

پێسکۆڤ وتی " ئەمە تەنها شتە کە دەتوانێت یارمەتیمان بدات لە ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتری ململانێکە، بە تایبەتی ململانێکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست."

لە دوای دەستپێکردنی جەنگەکەی نێوان ئیسڕائیل و حەماسەوە، ئەمە یەکەمین جارە سەربازانی ئەمەریکا لە هێرشێکدا لە ناوچەکەدا بکوژرێن، ئەمەش ترسی دروست کرد لەسەر پەرەسەندنی ململانێکە لە کاتێکدا کە شەڕەکە لە غەززە بەردەوامە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG