Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی سوید: ڕوسیا دوو دیبلۆماتکاری سویدی دەردەکات


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ماریا زاخارۆڤا

وەزارەتی دەرەوەی سوید وتی ڕوسیا دوو دیبلۆماتکاری سویدی دەرکردووە وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ ڕێوشوێنەکانی پێشووی سوید دژی بەرپرسانی ڕوسی.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی سوید وتی " سوید پێشتر بڕیارێکی دابوو سەبارەت بە دووبارە نوێنەکردنەوەی ڤیزای دیبلۆماتکارێکی ڕوسی و دواتر داواکانی ڕوسیامان ڕەت کردەوە بۆ پێدانی ڤیزا."

وتیشی " ڕوسیا وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو ڕێوشوێنە داوای لە دوو دیبلۆماتکاری سویدی کردووە ڕوسیا جێبهێڵن."

دەزگای هەواڵی تاسی ڕوسی لە ماوەی ڕابردوودا لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ماریا زاخارۆڤاوە بڵاویکردەوە ڕوسیا دوو دیبلۆماتکاری سویدی لە مۆسکۆ دەرکردووە، ئەمەش لە ڕێوشوێنێکدا دژی ستۆکهۆڵم لەسەر " بنەمای مامەڵەکردنی بەرامبەر بە هەمان شێوەی مامەڵەت لەگەڵ دەکات". هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا لەسەر بابەتەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG