Accessibility links

لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی ڕوسیدا لە سوریا ژمارەیەک سەرکردەی باڵای داعش دەکوژرێن


Deir el-Zour, Syria

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند هێرشێکی ئاسمانی ڕوسیا نزیکەی 40 داعشی کوشتووە و چوار سەرکردەیان تێدایە لەنزیک شاری دەیر ئەلزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا.

وەزارەتەکە ڕاشیگەیاند هێرشەکە سوخوی-34 و سوخوی35- ئەنجامیان داوە و دوای ئەوەی هەواڵی کۆبوونەوەی سەرکردە باڵاکانی داعش دراوە لە شوێنێکی نهێنی لەژێر زەویدا لەنزیک دەیر ئەلزوور ئەو هێرشە ئەنجامدراوە.

وەزارەتەکە وتی لەنێو کوژراوەکاندا ئەبو محەمەد شیمالی تێدایە کە سەرپەرشتی داعشە بیانییەکانی ڕێکخراوەکەی کردووە.

وەزارەتەکە ئاماژەشی بەوەدا کە بەڵگەی هەیە لەسەر ئەوەی گۆل موڕاد حەلیمۆڤی وەزیری جەنگی ڕێکخراوی داعش ئامادەی ئەو کۆبوونەوەیە بووە و لە هێرشە ئاسمانیەکەدا کوژراوە و دواتر گواستراوەتەوە بۆ شارۆچکەی ئەل موحسن کە دەکەوێتە 20 کیلۆمەتر باکووری ڕۆژئاوای دەیر ئەلزوورەوە.

حەلیمۆڤ سەرکردەی پۆلیسی تایبەت بووە لە تاجیکستان و لە مانگی چواری 2015 دا چۆتە ناو داعشەوە و گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تیایادا بەڵین دەدات بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەیی و شەریعە بگەڕێنێتەوە و جیهاد بگوازێتەوە بۆ ڕوسیا و ئەمەریکا.

بەرپرسێکی گەورەی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی لە تاجیکستان بە دەزگای هەواڵی ڕوسی وت داوایان لە مۆسکۆ کردووە وردەکاری زیاتر بدەن لەسەر کوژرانی حەلیمۆڤ.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG