Accessibility links

لێکۆڵەرەوە ڕوسیەکان: بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی فڕۆکە گڕگرتووەکە بۆ 41 کەس


سوخۆی جێت 100
سوخۆی جێت 100

بەرپرسانی ڕوسی وتیان بەهۆی گڕگرتنی فڕۆکەیەکی سوخۆی جێت 100 کە بە ناچاری لە فڕۆکەخانەی شیریمیتیڤۆ لە مۆسکۆ نیشتەوە، 41 کەس بوونە قوربانی.

لیژنەی لێکۆڵەرەوانی ڕوسی لە بەیاننامەیەکدا لە ماڵپەرەکەی خۆی بڵاویکردەوە " 78 کەس لەناو فڕۆکەکەدا بوون بە ستافی فڕۆکەکەشەوە."

وتیشی " بەپێی نوێترین زانیارییەکان 37 کەس ڕزگاریان بووە."

لە ماوەی ڕابردوودا لێکۆڵەرەوەکان وتیان بەهۆی گڕگرتنی فڕۆکەکەوە 13 کەس گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG