Accessibility links

ڕوسیا میوانداری دانوستانەکانی ئەفغانستان دەکات


نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن بۆ ئەفغانستان وتی مۆسکۆ بەنیازە میوانداری دانوستانە نێودەوڵەتیەکان بکات سەبارەت بە ئەفغانستان لە 20 ی مانگی 10 دا.

زامیر کابولۆڤی نوێنەری ڤلادیمێر پوتن لە ئەفغانستان، لە لێدوانەکانیدا بۆ دەزگا هەواڵیەکانی ڕوسیا هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا لەسەر دانوستانەکان.

کابولۆڤ ئاماژەشی بەوەدا ڕوسیا بانگهێشتی نوێنەرانی تاڵیبانیش دەکات بۆ بەشداریکردن لە دانوستانە نێودەوڵەتیەکاندا.

لە مانگی سێدا ڕوسیا میوانداری کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی کرد سەبارەت بە ئەفغانستان، کە تیایدا ڕوسیا و ئەمەریکا و چین و پاکستان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دەرکرد و داوایان لە لایەنەکانی ئەو کاتەی ئەفغانستان کرد بگەن بە ڕێکەوتنێکی ئاشتی تاوەکو خۆیان لە توندوتیژی بپارێزن.

هەروەها داواشیان لە تاڵیبان کرد هیچ هێرشێک لە وەرزی بەهار و هاویندا ئەنجام نەدات.

بەڵام لەو کاتەوە ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی دوای بیست ساڵ سەرجەم هێزەکانیان لە ئەفغانستان کشانەوە و تاڵیبان کۆنتڕۆڵی وڵاتەکەی کردەوە و حکومەتی پێشووی ئەفغانستان ڕووخا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG