دەزگای هەواڵی تاس لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ماریا زاخارۆڤاوە بڵاویکردەوە حکومەتی ئەفغانی هێشتا وەڵامی داواکەی ڕوسیای نەداوەتەوە بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکانی ئاشتی لە ئەفغانستان کە تاڵیبانیش تیایدا بەشداری دەکات.
جێی ئاماژەیە ڕوسیا بانگهێشتی دوانزە وڵاتی کردووە بە ئەمەریکاشەوە بۆ دانوستانی ئاشتی کە لە چواری مانگی نۆدا لە مۆسکۆ ساز دەکرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدا بۆ بینینی ڕۆڵێکی زیاتر لە ئەفغانستاندا.
ئەمەریکا داواکەی ڕوسیای ڕەت کردەوە و بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانی وتی کابوڵ بەشداری ناکات و حکومەتی ئەفغانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تاڵیباندا گفتوگۆ دەکات بەبێ دەستوەردانی وڵاتانی دیکەی بیانی.
بەڵام تاس لە زاری زاخارۆڤاوە بڵاویکردەوە مۆسکۆ هێشتا هیچ وەڵامێکی فەڕمی لە کابوڵەوە پێ نەگەیشتووە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز