Accessibility links

ڕوسیا هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا تۆمەتبار دەکات بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ دابەشکردنی سوریا


دەزگای هەواڵی ڕوسیا بڵاویکردەوە نوێنەری مۆسکۆ لە نەتەوە یەکگرتووەکان هاوپەیمانانی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا تۆمەتبار کردووە بەوەی کە هەوڵدەدەن سوریا دابەش بکەن لەڕێی دامەزراندنی لایەنی فەرمانڕەوایی ناوخۆوە لەو ناوچانەدا کە لەژێر دەسەڵاتی ڕێکخراوی داعشدا دەرهێنراون.

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕوسیا وتیان ڤاسیلی نیبینزیا وتویەتی هاوپەیمانان هەوڵدەدەن لەگەڵ ئەو لایەنانەدا باری دارایی زیندوو بکەنەوە نەک لەگەڵ حکومەتی سوریادا.

وتیشی " ئەوەی هاوپەیمانان دەیکات ڕێوشوێنە بۆ دابەشکردنی وڵاتەکە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG