Accessibility links

کرێملن: ڕوسیا هێزی تەواوی هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێک لە سوریا


وتەبێژی کرێملن دیمیتری بێسکۆڤ وتی ڕوسیا هێزی تەواوی لە سوریا هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێک بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی لە سوریا.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بێسکۆڤ وتی " ئەو هێزەی ماوەتەوە لەوێ و ئەو ژێر خانە ئابوورییە سەربازییەی لە هەردوو بنکەی سەربازیی حەمیمیم و تەڕتوس هەیە بەتەواوەتی دەتوانن بەپەرچی ئەم کردەوە تیرۆریستیانە بدەنەوە کە هەندێک کات ڕوودەدەن."

جێی ئاماژەیە وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند توندڕەوان لە شەوی شەشی مانگی یەکدا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردۆتە سەر دوو بنکەی سەربازییەکەیی و 13 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەشداریان لە هێرشەکەدا کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG