میر هه‌ری به‌ریتانیایی و مێگه‌ن مارکڵ شه‌مه له شاری ویندسۆر له ده‌ره‌وه‌ی شاری پێته‌خت زه‌ماوه‌ندیان کرد.
مێگان که پێشوو خانمێکی هۆنهرپێشه بوو، پێشتر پشتڕاستی کرد که بابی، به هۆی نه‌خۆشی، له بۆنه‌ی زه‌ماوه‌نده‌که‌ی دا به‌شداری ناکات.
هه‌رزاران که‌س بۆ به‌شداری هاتنه ئه‌و شاره مێژووییه و به ئاوات بوون له گۆشه‌یه‌ک ڕا بووک و زاوای شاهانه ببینن. هه‌زاران ئه‌فسه‌ری پولیس ئه‌وپه‌ڕی کرداری ئاسایشیان له بهرچاوگرتبوو که له ئه‌م ساڵانه‌ی داویی دا وێنه‌ی نه‌بوو.
بۆنه‌که له کلیسای سێنت جۆرج له قه‌ڵای ویندسۆر به‌ڕێوه‌چوو، شوێنێک میر هه‌ری له 1984 به پێی ئاینی مه‌سیح گۆشیان (به ئاو پاک کردنه‌وه) کرد.
نزیکه‌ی 600 میوان بانگهێشتن کرابوون، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان له گه‌ڵ هه‌ر دووکیان هه‌بوو.
به‌ر له ئه‌مه‌ش، زیاتر له 2،500 که‌سی تر بۆ نێو قه‌ڵاکه بانگهێشتن کرابوون.