Accessibility links

بەڕیتانیا چاودێری کەشتیەکی ڕوسی دەکات لە دەریای باکووری بەڕیتانیادا


وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا وتی کەشتیەکی بەڕیتانی هاوەڵی کەشتیەکی ڕوسی کردووە کاتێک کەشتیە ڕوسییەکە بە تەنیشت دەریای باکووری بەڕیتانیادا تێپەڕیوە و وتی لەماوەی پشوەکاندا چالاکییە دەریاییەکانی ڕوسیا لە نزیک بەڕیتانیادا زیادی کردووە.

لە 23ی مانگی دوانزەدا کەشتی بەڕیتانی ئەیچ ئێم ئێس سەینت ئالبانز بەڕێکەوت بۆ چاودێریکردنی کەشتیەکی جەنگی ڕوسیا کاتێک کەشتیە ڕووسیەکە بە دەریای باکووردا تێپەڕیوە. لە ماوەی پشووەکانی کرسمسدا کەشتیەکەی هێزی دەریایی بەڕیتانیا چاودێری کەشتیە ڕووسییەکەی کردووە و ڕۆژی سێشەممە دەگەڕێتەوە بۆ بەندەری پۆرتسماوث.

وەزیری بەرگری بەڕیتانیا گاڤن ویلیامسن دوای ڕووداوەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی " دوودڵ نابین لە بەرگریکردن لە دەریاکەمان و چاوپۆشی لە هیچ جۆرێک لە جۆرەکانی کردەوەی دوژمنانەیی ناکەین."

پەیوەندیەکانی نێوان بەڕیتانیا و ڕوسیا گرژی تێکەوتووە دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ڕوسیا لە هەفتەی ڕابردوودا وتی بەڵگەی زۆر هەیە لەسەر ئەوەی ڕوسیا دەست وەردەداتە ئەو هەڵبژاردنانەوە کە لە وڵاتانی دیکە ئەنجام دەدرێت.

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرجی لاڤرۆڤ وتی هیچ بەڵگەیەک بوونی نیە لەسەر ئەو قسانەی جۆنسن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG