Accessibility links

بەڕیتانیا دەست دەگرێت بەسەر کەشتیەکی نەوتی ئێراندا


The oil supertanker Grace 1, that's on suspicion of carrying Iranian crude oil to Syria, sits anchored in waters of the British overseas territory of Gibraltar, historically claimed by Spain, July 4, 2019.
The oil supertanker Grace 1, that's on suspicion of carrying Iranian crude oil to Syria, sits anchored in waters of the British overseas territory of Gibraltar, historically claimed by Spain, July 4, 2019.

هێزی دەریای بەڕیتانیا لە جەبەل تاڕیق دەستی گرت بەسەر کەشتیەکی گواستنەوەی نەوتی ئێراندا بەهۆی ئەوەوە کە کەشتیەکە هەوڵیدابوو نەوتی خاو بگوازێتەوە بۆ سوریا، ئەمەش پێشێلکردنی ئەو سزایانەیە کە یەکێتی ئەوروپا سەپاندوویەتی بەسەر سوریادا، ئەم هەنگاوەی بەڕیتانیا بووە هۆی توڕەبوونی تاران.

لە ناوچەیەکی سەر بە بەڕیتانیا دەست گیرا بەسەر کەشتی گرەیس 1 دا لەبەشی باشووری ئیسپانیا لەبەردەم دەروازەی دەریای ناوەڕاستدا. ئەمەش دوای ئەوەی کەشتیەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هاتبوو.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران نوێنەری بەڕیتانیای لە وڵاتەکە بانگهێشت کرد و ڕەخنەی توندی لەو کارەی بەڕیتانیا گرت و وتی " ئەوە کارێکی نایاساییە و جێی قبوڵکردن نیە." ئەم هەنگاوە دیبلۆماسیەی ئێرانیش گومانی ئەوەی نەهێشت کە خاوەنی کەشتیەکە ئێرانە، کەشتیەکە ئاڵای پەنەمای هەڵکردووە و تۆماری کەشتیەکە دەریدەخات کە بنکەی ئەو کۆمپانیایەی بەڕێوەی دەبات لە سەنگاپوورە.

زانیارییەکانی ناو کەشتیەکە ئاماژە بەوە دەدەن کە لە کەنار دەریای ئێران ئەو کەشتیە نەوتی تێکراوە، سەرەڕای ئەوەی بەڵگەنامەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە سەرچاوەی نەوتەکە عێراقە.

لە ساڵی 2011 ەوە ئەوروپا بارە نەوتیەکانی بۆ سوریا قەدەغەکردووە، بەڵام پێشتر بەپێی ئەو سزایانە دەستی نەگرتووە بەسەر هیچ کەشتیەکی نەوتدا، بەپێچەوانەی ئەمەریکاوە، ئەوروپا سزای فراوانی نەسەپاندووە بەسەر ئێراندا.

ڕاوێژکارێکی یاسایی ئەو کۆمپانیایانە سەبارەت بە سزاکان وتی " ئەمە یەکەمین جارە یەکێتی ئەوروپا کارێکی لەوشێوەیە بەشێوەیەکی ئاشکرا بکات، پێم وایە ئەم کارە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمەریکادا کراوە."

وتیشی " ئامانج لەم کارە ئاڕاستەکردنی پەیامێکە بۆ سوریا و ئێران و ئەمەریکاش، پەیامەکەش ئەوەیە ئەوروپا بەجددی جێبەجێکردنی ئەو سزایانەی وەرگرتووە و یەکێتی ئەوروپا دەتوانێت وەڵامی ئێرانیش بداتەوە لەسەر ئەو سیاسەتە بەتاڵانەی ئێران دەیکات لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا."

کاتێک دەست گیرا بەسەر کەشتیەکەدا بەرپرسانی جەبەل تاڕیق ئاماژەیان بە سەرچاوەی نەوتەکە یاخود خاوەنی کەشتیەکە نەدا.

حکومەتی جەبەل تاڕیق لە بەیاننامەیەکدا وتی هۆکاری تەواوی هەیە بۆ ئەوەی بڕوا بکات کەشتی گرەیس 1 نەوتی خاوی پێیە و بەنیازبووە بیبات بۆ پاڵاوگەی بانیاس لە سوریا.

سەرۆک وەزیری جەبەل تاڕیق فابیان بیکاردۆ وتی " خاوەنی ئەو پاڵاوگەیە لەژێر ئەو سزایانەدایە کە یەکێتی ئەوروپا سەپاندوویەتی بەسەر سوریادا." وتیشی " لیژنەی بەندەرەکە و کاربەدەستانی پاراستنی یاسا هەوڵیاندا بەشداری بە هێزی دەریایی بەڕیتانیا بکەن لەم ئەرکەدا."

وتەبێژی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی پێشوازیی لە هەنگاوەکەی حکومەتی جەبەل تاڕیق کرد.

لەلای خۆشیەوە ئیسپانیا وتی حکومەتی جەبەل تاڕیق لەسەر داوایەکی ئەمەریکا بۆ بەڕیتانیا کەشتی گرەیس 1 ی گرتووە، وادیاریشە ئەرکەکە لە ئاوی ئیسپانیادا جێبەجێکراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG