Accessibility links

ڕۆحانی لە 20 و 21 ی مانگدا سەردانی ژاپۆن دەکات


سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی ژاپۆن یوشیهیدی سوجا وتی سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی لە ڕۆژانی 20 و 21 ی مانگی دوانزەدا سەردانی ژاپۆن دەکات و لەگەڵ سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابیدا کۆدەبێتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە ژاپۆن هەوڵدەدات یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

سوجا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " وڵاتەکەمان بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن لە هەوڵە سیاسییەکان بە هاریکاری لەگەڵ هەریەک لە وڵاتانی ئەمەریکا و ئێران و وڵاتانی دیکەی پەیوەندیداردا بەمەبەستی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا."

جێی ئاماژەیە ژاپۆن پەیوەندییەکی باشی هەیە لەگەڵ هەریەک لە ئەمەریکا و ئێراندا و تا ئێستا بەشداری هیچ هاوپەیمانێتییەکی دەریایی ئەمەریکای نەکردووە لە کەنداو بەمەبەستی پاراستنی کەشتیە بازرگانییەکان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG