Accessibility links

ڕۆحانی هەوڵدەدات لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق دەسەڵاتەکانی ئێران زیاد بکات


سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران جەواد زەریف

سەردانەکەی سەرۆکی ئێران بۆ عێراق کە ڕۆژی دووشەممە دەست پێدەکات بە پەیامێکی بەهێزی ئێران دادەنرێت بۆ ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی کە ئێران هێشتا دەسەڵاتی هەیە لە بەغداددا کە گۆڕەپانی گرژییەکانی نێوان واشنتن و تارانە.

هەروەها سەردانەکەی سەرۆک ئێران بۆ عێراق لە دوای ساڵی 2013 ەوە پەیامێکیشە بۆ بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ کە هێشتا تاران دەسەڵاتی هەیە لە زۆرێک لە ناوچەکاندا سەرەڕای سزاکانی ئەمەریکا.

وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف کاتێک گەیشتە بەغداد بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ سەردانەکە وتی " ئێران و عێراق دوو دراوسێن کە هیچ وڵاتێک ناتوانێت دەست وەربداتە پەیوەندییەکانی نێوانیانەوە."

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئێران ئاماژەیان بەوەدا سەردانەکە سێ ڕۆژ دەخایەنێت و سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی عێراق بەرهەم ساڵح و سەرۆک وەزیری عێراق عادل عەبدولمەهدیدا کۆدەبێتەوە و هەروەها گەشتێک دەکات بۆ شوێنە پیرۆزەکانی شیعەکان و لەگەڵ مەرجەعی شیعەکانی عێراق ئایەتوڵا عەلی سیستانیدا کۆدەبێتەوە.

هەفتەی ڕابردوو ڕۆحانی تیشکی خستە سەر ئەو یارمەتییانەی ئێران پێشکەشی عێراقی کردووە لە جەنگیدا دژی ڕێکخراوی داعش.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG