Accessibility links

ڕۆحانی: جەنگ لەگەڵ ئێران دایکی هەموو جەنگەکان دەبێت


سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی
سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی

سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی وتی جەنگ لەگەڵ وڵاتەکەیدا دایکی هەموو جەنگەکان دەبێت و هۆشیاریدا لەوەی ئازادی هاتوچۆی دەریایی لە تەنگەی هورموز پارێزراو نابێت.

لە دوای کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران گرژییەکانی نێوان ئێران و ڕۆژئاوا زیادیان کرد و ئەمەریکا هەموو سزاکانی سەپاندەوە بەسەر ئەو وڵاتەدا.

ڕۆحانی لە وتارێکیدا لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران کە تیایدا بەباشی باسی لە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە محەمەد جەواد زەریف کرد کە لە 31 مانگی حەوتدا ئەمەریکا سزای سەپاند بەسەریدا،وتی " ئاشتی لەگەڵ ئێران ئاشتی ڕاستەقینەیە و جەنگ لەگەڵیدا دایکی هەموو جەنگەکان دەبێت."

هەروەها ئاماژەی بەوەدا ئەگەر ئەمەریکا بیەوێت وتوێژ لەگەڵ ئێراندا بکات ئەوا دەبێت هەموو سزاکانی سەر تاران لاببات و وتی دەبێت ڕێگە بدات کۆماری ئیسلامی نەوتەکەی هەناردە بکات.

ڕۆحانی وتیشی " تەنگە بە تەنگە، ناکرێت تەنگەی هورموز بەڕووی ئێوەدا کراوە بێت لەکاتێکدا تەنگەی جەبەل تاڕیق بەڕووی ئێمەدا کراوە نیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG