Accessibility links

ڕۆحانی: بەڕیتانیا ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە بەهۆی دەستبەسەراگرتنی کەشتیە ئێرانییەکەوە


دەزگای هەواڵی تەسنیمی ئێرانی لە زاری سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانییەوە بڵاویکردەوە بەڕیتانیا ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە بەهۆی دەستبەسەراگرتنی کەشتیە نەوت هەڵگرەکەی ئێران، وتیشی هۆکارەکانیزیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم هۆکاری ئاشتین.

جێی ئاماژەیە ئێران داوا دەکات بە زووترین کات کەشتیە نەوت هەڵگرەکەی ئازاد بکرێت کە لەلایەن هێزی دەریایی بەڕیتانیاوە لە جەبەل تاڕیق دەستی بەسەردا گیرا بەهۆی ئەوەوە کە هەوڵیداوە نەوت بۆ سوریا بگوازێتەوە.

دەزگاکە لە زاری ڕۆحانییەوە بڵاویکردەوە دوای کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران وتی " تۆ بەڕیتانیا کە دەستت کرد بە خراپکردنی باری ئاسایش دواتر دەرەنجامەکانت بۆ دەردەکەوێت."

ڕۆحانی وتیشی " زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی وزە زیاد دەکات و بۆ هۆکاری ئاشتیانە بەکاردەهێنرێن، هەروەها لە چوارچێوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 دایە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG