Accessibility links

کۆمپانی نەوتی "روس نەوت" لە پرۆژەی سەرمایەگوزاری نەوت لە ئێراندا بەشداری ناکات


Rosneft

بە پێی نوێترین ڕاپۆرتی ئۆپەیک، ڕێکخراوی وڵاتانی ناردنەدەرەوەی نەوت، بەرهەمی نەوتی ئێران لە مانگی ١١ی زاینیەوە ٣٨ هەزار بۆشکە لە ڕۆژدا کەم بۆتەوە.

بە دوای هاتنەدەری چەند کۆمپانی گەورەی نەوتی لە پڕۆژەکانی سەرمایەگوزاری لە ئێران، کۆمپانی گەورەی "روس نەوت"یش لە سەرمایەگوزاری ٣٠ میلیارد دولاری لە ئێران دا پەژیوان بۆوە.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی "ودومۆستی" چاپی ڕوسیا، کۆمپانی هەروە گەورەی نەوتی وڵات کە بڕیاری دا بوو پرۆژەکانی هاوبەش لە گەڵ کومپانی سەرانسەری نەوتی ئێران ئەنجام بدات، پەژیوان بۆوە و سیاسەتی خۆی لە پەیوەندی بە پڕۆژەکانی نەوتی ئێران گۆڕی بە هۆی ئەو گەمارۆیانەی نەوتی کە ئەمەریکا بە سەر ئیران دا سەپاندوویەتی. هەروەها لە بەر ئەوەی ئەو کۆمپانیە نەوتەی رووسیا سەبارەت بە سەرمایەگوزاری بەڵێندار نەبووە، نەیویستوە لە ئێران دا تووشی زیان بێت.

ئەو لە دەمێکدایە کە تا ئێستا کاربەدەستانی ئێران کاردانەوەیان سەبارەت بە هەواڵی هاتنەدەری کومپانی "روس نەوت" لە ئێران نیشان نەداوە.

لە ماوەی حەوتووەکانی ڕابردوو وەزیری وزەی ئەمەریکا گفتوگۆی لە گەڵ هاوتایانی روسی و عەرەبستان سەبارەت بە گەمارۆکان بۆ سەر ئێران ئەنجام دا و گەش بین بوو کە لە مانگی داهاتوو بەرهەم هێنانی نەوت بە هاوکاری روسیا و ڕیاز و واشتنگن بەرەو زیادبوون دەڕوات.

بە پێی نوێترین ڕاپۆرتی ئۆپەیک، ڕێکخراوی وڵاتانی ناردنەدەرەوەی نەوت، بەرهەمی نەوتی ئێران لە مانگی ١١ی زاینی ٣٨- هەزار بۆشکە لە ڕۆژدا کەم بۆتەوە. کەمکردنی بەرهەمی نەوتی ئێران لە ئەنجامی چەسپاندنی خۆلی دووهەمی گەمارۆکانی ئەمەریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران بووە.

XS
SM
MD
LG