Accessibility links

خاچی سوور: ژیان لە ویلایەتی ڕاخین وەستا


لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور وتی ڕووکەشەکانی ژیان لە ویلایەتی ڕاخین وەستاون کە دەکەوێتە باکووری میانمارەوە و تا ئێستاش 180 هەزار ڕۆهینجیا لەوێ بە ترسەوە دەژین دوای ئەوەی توندوتیژییەکان 650 هەزار ڕۆهینجیایان ناچار کرد هەڵبێن بۆ بەنگلادیش.

بەڕێوبەری ئەرکەکانی لیژنەکە دۆمێنیک ستیڵهارت دوای سەردانەکەی بۆ ناوچەکە کە سێ ڕۆژی خایاند وتی ئەگەر گرژییەکانی نێوان موسوڵمانەکان و بودییەکان بەردەوام بێت ئەوا بازرگانە موسوڵمانەکان ناتوانن دووبارە دوکانەکان و بازاڕەکان بکەنەوە.

جێی ئاماژەیە سوپای میانمار کەمپینێکی سەربازیی لە ویلایەتی ڕاخین دەست پێکرد و نەتەوە یەکگرتووەکان بە پاکتاوی ڕەگەزی ناودێری کرد.

ستیڵهارت بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ڕەوشەکە بەدڵنیاییەوە جێگیر بووە لە ڕاخین و هەندێک ڕووداوی جیا جیا ڕوودەدەن بەڵام گرژییەکان زۆر زۆرن لە نێوان موسوڵمانەکان و بودییەکاندا."

وتی " هەستێکت دەبێت کە هەردوولا ترسێکی زۆریان لە یەکتر هەیە. ئەوەی سەرم سوڕما پێی ئەو ڕاستیە بوو کە نەک تەنها کۆمەڵگەی موسوڵمانەکان دەترسان بەڵکوو ئەوانی دیکەش دەترسان."

ستیڵهاڕت سەردانی هەریەک لە مونگداو و بۆتیدۆنگ و ڕاتیدۆنگ کرد لە باکووری ڕاخین کە لەوێ لیژنەی خاچی سوور خۆراک و ئاو یارمەتییەکانی دیکە پێشکەشی نزیکەی 150 هەزار کەس دەکات.

وتیشی لیژنەکە هیوادارە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ یارمەتییەکان بگەنە دەستی هەموو ڕۆهینجیاکانی ناوچەکە کە لەڕووی سیاسییەوە زۆر هەستیارە و نزیکەی 180 هەزار کەسی لێیە.

ستیڵهارت وتی " ڕێگەیەکی زۆر دەبڕیت لە قەراغ ڕێگەکانەوە و دەبینیت گوندەکان بەتەواوەتی کاول کراون.. وادەرەکەوێت وەکو ئەوەی ژیان وەستابێت و خەڵکەکە ناجوڵێن و بازاڕەکانی شارۆچکەی مونگداو داخراون."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG