Accessibility links

هاوپەیمانان: کۆمەڵێک موشەک ئاڕاستەی بنکەیەکی هاوبەشی هێزەکانی ئەمەریکا و عێراق کراون


وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا وتی لانی کەم سێ موشەک لە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراق کەوتوونەتە خوارەوە کە هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لەخۆدەگرێت، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.

وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا کۆلۆنێڵ وەین مۆرۆتۆ لە تویتەر نوسیویەتی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەدەن هێرشەکە کاتژمێر 2:45 خولەکی دوانیوەڕۆ ئەنجامدراوە، وتیشی لە ئێستادا هەڵسەنگاندن بۆ قەبارەی زیانەکان دەکرێت.

ئەمەریکا گروپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێران لە عێراق بە بەرپرس دادەنێت لە هێرشە موشەکییەکان بۆ سەر هێزەکانی لە عێراقدا، تاوەکو ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕۆژی دووشەممەی ڕانەگەیاندووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG