ئاژانسی ڕۆیتیرز راپۆرت ده‌کات که به پێی سێ سه‌رچاوه‌ی نزیک له ئایه‌توڵلا عه‌لی خامنه‌یی پشتڕاستیان کرد که چه‌ند رۆژی دوای ئه‌وه‌ی خۆپێشاندانه‌کان له مانگی ڕابردوو له ئێران‌دا ده‌ستیان پێ‌کرد، ڕێبه‌ری باڵای کۆماری ئیسلامی بێ ئارام ببوو. هه‌ربۆیه، کاربه‌ده‌ستانی باڵای ئیتلاعات و حکومه‌تی کۆکردنه‌وه و ئه‌و ده‌ستوره‌ی پێدان: "هه‌ر کارێک ده‌توانن بیکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێشی خۆپیشانده‌ران بگرن."
ده‌وری 1،500 خۆپێشانده‌ر له ماوه‌ی که‌متر له دوو حه‌وتوان له ماوه‌ی پێکدادان و نائارامی کوژران که 15ی مانگی نوامبر ده‌ستی پێ‌کرد. ئه‌و ئاماره که له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی نێوخۆی ئیرانه‌وه بۆ ڕۆیتێرز پشتڕاستکراوه، ئاماژه ده‌کات له نێو ئه‌و کوژراوانه‌دا لانی که‌م 17 که‌سی ژێر هه‌ژده ساڵ و 400 که‌سیان ژن و هه‌روه‌ها هه‌ندێک له ئه‌وان له هێزه‌کانی ئاسایش و پولیسن.
ئاماری 1،500 که‌س هه‌ڵبه‌ت زۆ له ئه‌و ژمارانه زیاتره که له لایه‌ن ڕێکخراوه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ و ئه‌مه‌ریکاوه دابینکراوه. ڕاپۆرتێكی ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی لێخۆشبوو‌ن له 16ی دێسامبر گوتی ژماره‌ی کوژراوان له ده‌وری لانی که‌م 304 دابوو. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، له لێدوانێک بۆ ڕوێتیرز گوتی مه‌زه‌نده ده‌کات که چه‌ند سه‌د ئێرانی کوژرابن، و چه‌ند ڕاپۆرتی بینیون که ده‌ڵێن ده‌کرێت ژماره‌یان له 1000 که‌س زیاتربن.
گوته‌بێژی حکومه‌تی نه‌یویست سه‌باره‌ت به فه‌رمانه‌که بدوێت.
نوێنه‌ری ئێران بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانیش وه‌لامی داوایه‌کی نه‌داوه له له‌ئه‌م باره‌یه‌وه بدێت.
بۆ ڕۆژی دووهه‌م خۆپێشاندانه‌کان گه‌یشتنه تاران که خه‌ڵک داوای کۆتایی پێهاتن به کۆماری ئیسلامی و سه‌رنخونی ڕیبه‌رانی ئه‌و حکومه‌ته‌یان ده‌کرد.
له ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی که له لاین سێ که‌س له سه‌رچاوه‌کانی نزیک له بازنه‌ی نێوخۆیی رژیم بۆ ڕوێتیرز باسکرا گوتیان له کۆبوونه‌وه‌که‌دا خامنه‌یی ده‌نگی هه‌ڵبری و ره‌خنه‌ی له شێوه‌ی هه‌ڵس و که‌وتی حکومه‌ت به‌رامبه‌ر به خۆپێشانده‌ران گرت. ئه‌و هه‌روه‌ها به سوتاندنی وێنه و په‌یکه‌ری خومه‌ینی تووڕه بوو و گوتی که کۆماری ئیسلامی له مه‌ترسیدایه. هه‌ر چی له‌ده‌ستتان دێت ئه‌نجامی بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به ئه‌م دۆخه بهێنن. ئه‌من ده‌ستورتان پێده‌ده‌م.
خامنه‌یی گوتی ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه‌ی که ده‌ست به جێ پێشی خۆپێشانده‌ران نه‌گرن ئه‌وه به‌رپرسیاری سه‌رئه‌نجامه‌کانی خۆپێشاندانه‌کانن. ئه‌وانه‌ی له کۆبوونه‌وه‌که‌دا بوون له سه‌ر ئه‌وه هاوڕا بوون که خۆپێشانده‌ران ده‌یانه‌وێت حکومه‌ت بڕووخێنن.