Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەیەک لە ڕێستۆرانتێکی ژاپۆن کەسێک گیانی لەدەستدا و 10 کەسی تر برینداربوون


دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ژاپۆن ئاماژەیان بەوەدا تەقینەوەیەک لە ڕێستۆرانتێک لە ژاپۆن ڕوویداوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و زیاتر لە 10 کەسی تر برینداربوون.

خاوەنی ڕێستۆرانتەکە کە بەڕێوبەرایەتی زنجیرەیەک ڕێستۆرانت دەکات وتی ڕێستۆرانتەکە کە دەکەوێتە ناوچەی فوکوشیماوە لەژێر نۆژەنکردنەوەدا بووە.

هەروەها بەیاننامەیەکیشی بڵاوکردەوە تیایدا داوای لێبووردن لە قوربانیان دەکات و دەڵێت لەگەڵ کاربەدەستاندا کاردەکات بۆ زانینی هۆکاری تەقینەوەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG