Accessibility links

بەهۆی ڕووخانی بینایەکەوە لە بەڕازیل 14 کەس گیانیان لە دەستدەدەن


بەرپرسانی بەرگری شارستانی بەڕازیل دەڵێن بەهۆی ڕووخانی بینایەکی نیشتەجێبوونەوە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی بەڕازیل 14 کەس گیانییان لە دەستداوە، لە کاتێکدا کە دوایین ئەو کەسانەی بێسەروشوێن ببوون بە مردوویی دۆزرانەوە.

ڕۆژی هەینی بیناکە لە گەڕەکی جانگای دەرەوەی شاری ڕیسیفی پایتەختی ویلایەتی پێرنامبوکۆ ڕوویدا، کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی بەڕازیلەوە.

ڕووخانی بیناکە لە ماوەی باران بارینێکی زۆردا بوو لە کاتێکدا کە زۆربەی دانیشتوانی بیناکە هێشتا خەوتبوون.

بەرگری شارستانی لە بەیاننامەیەکدا وتی سێ کەس لە ڕووخانی بیناکەدا ڕزگارییان بووە، کە هێشتا هۆکارەکەی نەزاندراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG