Accessibility links

ناڕەزایەتی دوو سێناتۆری پایە بڵندی کۆماری بەرامبەر بە دەستووری تڕامپ


سێناتۆران: جان مەک کەین و لێندسی گراهام لە پارتی کۆماری
سێناتۆران: جان مەک کەین و لێندسی گراهام لە پارتی کۆماری

سناتۆری سێناتۆرکانی کۆماریخواز جان مەک کەین (ئەیالەتی ئاریزۆنا) و لێندسی گراهام (ئەیالەتی کاڕۆلینای باشوور) لە کاردانەوەیەک بەرامبەر فەرمانی سەرۆک تڕامپ کە بۆ ماوەی کاتی پێشی وڵاتیانی حەوت وڵاتی موسوڵمان بۆ ئەمەریکا بگرێت گوتوویانە کردارێکی ئەوتۆ لە خەبات دژی تێرۆریزم، زیانی زیاتر بە ئەمەریکا دەگەیەنێت.

جان مەک کەین دەقی ئەو ڕاگەیەندراوەی لە سەر ماڵپەری خۆی بڵاو کردتەوە کە تێیدا هاتووە:

"حکومەتی ئێمە بۆ پاراستنی سنوورەکانمان بەرپرسایەتیان هەیە، بەڵام ئێمە دەبێت ئەو کارە لە ڕێگایەکەوە ئەنجامی بدەین کە ئێمە پارێزراوتر بکات و بە شیوەیەکی پشتیوانی لە ئەو سنوورانە بکات کە جێگای ڕیز و بە شیوەیەکی تایبەتی بێت."

هەروەها هاتووە، " لە ئەو ئاڵۆزییەی کە لە فڕۆکەخانەکانی سەرانسەری وڵات دا پێک هاتووە ڕوونە کە بڕێاری سەرۆکایەتی دانۆڵد تڕامپ بە تەواوی و بە وردی تاقینەکراوەتەوە. ئێمە بە تایبەت بە ئەو ڕاپۆرتانە نیگەران بوون کە ئەو دەستوورە بە هیچ چەشنە ڕاوێژکارێک لە گەڵ وەزارەتەکانی دەرەوە، بەرگری، داد، و ئاسایشی نیشتمانی بە جێ هێنراوە.

"ئەو جۆرە ڕەوتە بە پەلەیە ئاکامەکانی زیان هێنەری بە دوادا دێت. ئێمە نابێت پێشی خاوەنانی گرین کارت بگرین بگەرێنەوە کە بە ماڵی خۆیانی دەزانن. ئێمە نابێت پێشی ئەو کەسانە بگرێن کە وەک وەرگێڕ بۆ لەشکر و دیپڵۆماتەکانی ئیمە خزمەتیان کرد و ئێستا لە هەوڵ دان لە وڵات دا وەک پەناخواز وەربگیرێن واتا ئەوانەی گیانی خۆیان خستە مەترسییەوە. و ئێمە نابێت پشت لە ئەو پەناخوازانە بکەین کە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە وەرد لە پێشینەیان نیشانیان داوە کە هیچ مەترسییەک بۆ وڵاتی ئێمە نین، و ئەوانەی لە ئەنجامی ترس دا ئەوەندەیان ئازار کێشا کە بە زمان باسی ناکرێت، ئەوانەی کە زۆربەیان ژنان و منداڵن."

"سەرئەنجام ئێمە دەترسێین، ئەو دەستورەی سەرۆکایەتی لە شەڕی دژی تێرۆریسم دا وابکات برینداری دەستی خۆمان بین. ئێستا هەر لە ئەم کاتەدا، سەربازانی ئەمەریکا شان بە شان عێڕاقێکان شەری داعش دەکەن. بەڵام ئەو فەرمانەی سەرۆک پێشی فڕۆکەوانانی عێڕاقی دەگرێت کە بۆ بنکەکانی لەشکری لە ئاریزۆنا بگەڕێنەوە بۆ ئەوەی شەرێ دوژمنی هاوبەش بکەن. هەرە هاوپەیمانی گرنگی ئێمە لە دژی دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام موسوڵمانەکانن کە ئایدۆلۆژی ڕق و کینەی داعش وەلادەنێن. ئەو فەرمانەی سەرۆک پەیامێکی، جا بە ئانقەست یان بە بێ ئانقەست، دەنێرێت کە ئەمەریکا نایەوێت موسوڵمانان بۆ وڵاتەکەمان بێن. هەر بۆیە ئێمە دەترسین کە ئەو فەرمانەی سەرۆک یارمەتی زیاتر بکات بە ئەوەی داعش ئەندامی زیاتر بباتە نێو ڕێزەکانی خۆی تا ئەوەی وڵاتەکەمان بەرەو باشتری بڕوات."

هەروەها بەڕیز مەک کەین رۆژی یەک شەمە گوتی کە بەڕێوەبردنی ئەو فەرمانەی سەرۆک یارمەتی دەکات داعش بانگەشە بۆ خۆی بکات.

XS
SM
MD
LG