ئه‌مرۆ هێزی حه‌شی شه‌عبی عێراق ڕایگه‌یاندا له نزیک قه‌زای سنجار که‌زۆرینه‌ی دانیشتوانی ئێزدین، 2 گۆڕی به‌کۆمه‌ڵیان دۆزیوه‌ته‌وه پاشماوەی تەرمی نزیکه‌ی 140 که‌سی تێدایه. قووربانیان ژن ومنداڵیان تێدایه، به‌ده‌ستی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کوژراون.
له‌بڵاوکراوه‌که‌ی حه‌شی شه‌عبیدا هاتوه، هێیز لیوای 15ی حه‌شد له ناوچه‌ی جزیره له باشوری قه‌زای شنگار گۆڕێکی بەکۆمه‌ڵی دۆزیوه‌ته‌وه کە تەرمی 80 که‌سی مه‌ده‌نی تیدایه و زۆرینه‌یان ئێزدین.
سه‌رباری ئه‌مه‌ش ده‌ڵێت هێزێکی‌که له گووندی قایۆس له‌باشووری قه‌زای شنگار گۆڕێکیان دۆزیوه‌ته‌وه زیاتر له 20 ئافره‌ت و ده‌یان منداڵی تێدایه، هه‌روه‌ها ئێزدین.
به پێی بڵاوکراه‌که بۆ لێکۆڵینه‌وه و ناسینه‌وه‌ی ته‌رمه‌کان تیمی تایبه‌ت بۆ پشکنینی (دی ئێن ئه‌ی) ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که کراوه.
له مانگی 10ی ڕابردوودا هێزی عێراق ڕایگه‌یاند دوای کشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌و ناوچەیە ئه‌وان کۆنترۆڵیان کردوه.
له 22ی مانگی 10ی ڕابردوودا هێزی ئاسایشی عێراق گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵی له‌ڕۆژئاوای موسڵ دۆزیه‌وه، تەرمی 73 ژن و منداڵی تێدابوه.
پێشتر قائمقامی سنجار محما خه‌لیل بڵاویکرده‌وه "دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2015دا هێزی پێشمه‌رگه سنجاری له‌ده‌ست ڕێکخراوی ده‌وڵاتی ئیسلامی ئازادکرد 37 گۆری به‌کۆمه‌ڵ له شوێنی جیاوازدا دۆزراونه‌ته‌وه.