گۆڤاری چرپه بریاری داوه بۆ ماوه‌یه‌کی نادیار گۆڤاره‌که دابخرێت به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی ناڕه‌زاییه‌ی له ئاکامی بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێک له‌سه‌ری دروست بوو که وه‌ک ده‌گوترێت سوکایه‌تی به ئایین کراوه.
ڕه‌حمان غه‌ریب ڕێکخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ ده‌ڵێت ئه‌و بابه‌ته‌ی بڵاو کراوه‌ته‌وه له گۆڤاری چرپه‌دا له‌گه‌ڵ یاسای ڕۆژنامه‌وانیدا ناگونجێت و ده‌شڵێت به‌لام ده‌بێت هه‌ر به هه‌مان یاسا سه‌ر و سه‌ودا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی گۆڤاره‌که‌دا بکرێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، ڕۆژنامه‌وان ڕه‌حمان غه‌ریب ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ده‌سه‌ڵاتداران له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌خوازن سوود له‌م جۆره ڕووداوانه ببینن تا یاسای ڕۆژنامه‌وانی بگه‌ڕێننه‌وه بۆ په‌رله‌مانی هه‌رێم و به شێوه‌یه‌ک ده‌سکاری بکه‌ن که له به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆژنامه‌واناندا نه‌بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:20 خوله‌که.