وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس وتی کەمکردنەوەی ئەو هێزانەی ئەمەریکا کە بەشدارن لە مەشقە سەربازییە هاوبەشەکاندا لەگەڵ هێزەکانی کۆریای باشوور تەنها لەبەر ئەوەیە کە پێویستمان بە ڕێژەیەکی کەمتری هێز هەیە و بەهۆی گرژییەکانەوە نیە لەگەڵ کۆریای باکووردا.
بەپێی پێنتاگۆن لەم مانگەدا نزیکەی 17,500 سەربازیی ئەمەریکی بەشداری لە مەشقەکاندا دەکەن، ساڵی ڕابردوو 25,000 سەربازی ئەمەریکی بەشداریان کردبوو.
لەکاتێکدا گرژییەکانی نیمچە دوورگەی کۆریا زیاتربوون، چین کە هاوپەیمان و هاوبەشی بازرگانی سەرەکی کۆریای باکوورە لەگەڵ ڕوسیادا داوایان لە ئەمەریکا و کۆریای باشوور کرد کە مەشقە سەربازییە هاوبەشییەکانیان بوەستێنن.
مەشقە هاوبەشەکانی ئەمەریکا کۆریای باشوور لە 21 ی مانگی هەشتدا دەست پێدەکەن و لە 31 ی هەمان مانگدا کۆتایی دێن.
سەرچاوە/ VOA