Accessibility links

سەرهەڵداوان لە نزیک دیمەشق سێ شارۆچکە بەجێدەهێڵن


میدیای فەرمی حکومەتی سوریا دەڵێن سەرهەڵداوەکان دەستیانکردووە بە چۆڵکردنی سێ شارۆچکە لەناوچەی قەلەمون کە دەکەوێتە ناوچە گوندنشینەکانی دیمەشقەوە.

تەلەفیزیۆنی ئەلئیخابارییە دەڵێت چەندین ئوتوبوس شارۆچکەی روهەیبە و جەیرود و ئەلناسرییەیان بەجێهێشتووە کە سەدان لە سەرهەڵداوان و خێزانەکانیان گواستۆتەوە بۆ ناوچەی ژێردەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن لە باکوری سوریا.

ئەو ئاژاسنە هەواڵی دا کە 3200 سەرهەڵداو تا ئەمڕۆ کە رۆژی شەمەیە هەر سێ شارۆچکە بەجێدەهێڵن. هەروەها دەشڵێت پرۆسەی چۆڵکردنەکە تا سێ رۆژی دیکە بەردەوام دەبێت.

هێزەکانی حکومەتی سوریا دەڵێن هەر کە قۆناخی چۆڵکردنەکە تەواو بوو دەست بە بەسەر ئەو شارۆچکانەدا دەگرنەوە.

بە هۆی چۆڵکردنەکانی ئەم دواییانەوە کە خەڵکانێکی ئەو ناوچانە لەدەوروبەری دیمەشق گوازراونەتەوە بۆتە هۆی ئاوارەبوونی 60.000 کەس و حکومەت کۆنترۆڵی ئەو شوێنانە دەکاتەوە.

XS
SM
MD
LG