Accessibility links

هێزەکانی روسیا و سوریا شوێنی بە هێزی ئوپوزسیۆن لە ئیدلیب بۆمباران دەکەن


Saraqeb, Syria
Saraqeb, Syria

بە هۆی هێرشی بەردەوام خەڵکێکی زۆر لە ئەو ناوچەیە ئاوارە بوونە

بە گوێرەی ئاژانسی ئاسۆشێتێدپرێس گرووپێکی چاودێری بە سەر مافەکانی مرۆڤ لە سوریا و بەشێکی میدیای سەر بە ئەلقاعیدە کە پەیوەندی بە ملیتانەکان هەیە ڕاپۆرت دەکەن هێرشی ئاسمانی توند بۆ سەر هێزەکانی ئوپوزسیۆن لە باکوری رۆژئاوای سوریا بەردەوامە.

ڕێکخراوی چاودێری بە سەر مافەکانی مرۆڤ بنکە لە بریتانیا ڕاپۆرتی کرد زیاتر لە ٣٥ هیرشی ئاسمانی بۆ سەر سەراقب لە وەتا ڕۆژی هەینی یەوە ئەنجام دراوە و گەلێک لە دانیشتوانان ماڵەکانیان جێ دێڵن.

ئاژانسی ئیبا گوتی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا و سوریا و هێلی کۆپتێرەکانی تۆپدار لە سەرەتای رۆژی شەمەوە گوندەکانی سراقب و تەل ماردیخ لە هەریمی ئیدلیب بە توندی بۆمباران دەکەن.

هێزەکانی حکومەتی سوریا و هاوپەیمانانی پێشرەویان بۆ نێو ئیدلیب کرد، کە خاڵێکی بە هێز و نزیک بە ئەو ڕێگای سەرەکییە کە دوو شاری گەورەی سوریا، دمشق و حەلەب، پەیوەند دەدات.

یو ئێن دەڵێت بە هۆی هێرشی حکومەت لە وەتا ١٥ی دیسامبرەوە زیاتر لە ٢٧٠،٠٠٠ کەس لە پارێزگای ئیدلیب ئاوارە بوونە.

XS
SM
MD
LG