Accessibility links

پولیسی ئه‌وروپا: هێرش بۆ سه‌ر تۆڕی کامپیۆتران کارتێکردنی بۆ سه‌ر 150 وڵات هه‌بووه‌


ئاژانسی پۆلیسی ئەوروپا ناسراو بە یۆرۆپوڵ دەڵیت هێرشی ئینتەرنێتی لەسەر ئاستی جیهانی کاریگەری کردوەتە سەر بەلانی کەم 100،000 رێکخراو لە نێو 150 وڵات لە جیهاندا. له‌ ده‌مێکدا زانیارییه‌کانی تۆری ئێنتێرنێت به‌ هۆی زیانی ڤایروس ناکرێنه‌وه‌ و کامپییوتره‌کان قفڵ ده‌بن، ده‌بێت بۆ کردنه‌وه‌یان پاره‌ به‌ هیرشبه‌رانی سه‌ر کامپیوتر بدرێت.

لە وتەکەیدا لە سەر تەلەفزیۆنی ITVبەریتانیایی رۆب وەینرایت بەڕیوەبەری ئاژانسی یۆرۆپۆڵ گوتی بەتایبەت بەشی خزمەتگوزاری تەندروستی لە چەندان وڵات هێرشە ئەلکترۆنیەکان زیانی لێداون.

هەتا ئێستا هیچ بەرەو پێشچوونێک تۆمار نەکراوە پەیوەست بە دیاریکردنی ئەوانەی کە ئەم هێڕشانەیان ئەنجام داوە.

هاوکات پسپۆڕانی بواری ئاسایشی کۆمپیوتەر خاوه‌ن کامپیوتێرانی دڵنیا کردۆته‌وه‌ که‌ ئەوانەیسیستمی کونتڕوڵ و کارکردنی کۆمپیوتەرەکانیان نوێکردوەتەوە ، تارادەیەک ئەوان لەم هێرشە سایبەریانە سەلامەتن.

XS
SM
MD
LG