Accessibility links

بەهۆی کردەوەیەکی خۆکوژییەوە لە شاری کویتای پاکستان 10 کەس کوژران


دوو بەرپرسی پاکستانی وتیان بەهۆی کردەوەیەکی خۆکوژییەوە لە باشووری ڕۆژئاوای پاکستان بەلایەنی کەمەوە 10 کەس کوژراون.

خۆکوژەکە خۆی بە ئوتومبێلێکی پۆلیسدا تەقاندۆتەوە لە شاری کویتای پایتەختی هەرێمی بلوخستان و لەنێو کوژراوەکانیشدا دوو پۆلیس هەن.

بەرپرسێکی نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە کویتا بە ڕۆیتەرزی وت " تا ئێستا 10 لاشە و 35 بریندارمان وەرگرتووە."

بەرپرسێکی پۆلیسیش کوژرانی دوو پۆلیسی پشتڕاست کردەوە.

بەڕێوبەری پۆلیسی کویتا عەبدولڕەزاق شیما بە ڕۆژنامەنووسانی وت خۆکوژەکە ویستوویەتی گردبوونەوەیەکی ئاینی بکاتە ئامانج بەڵام کاتێک پۆلیس داوای لێکردووە بوەستێت خۆی تەقاندۆتەوە.

مانگی ڕابردوو بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە میانەی نوێژی عیشادا لە مزگەوتێک لە کویتا 13 کەس کوژران.

هەرێمی بلوخستان سنووری لەگەڵ ئێران و ئەفغانستاندایە، بەشێکی سەرەکیشە لە ڕێڕەوی بازرگانی نێوان چین و پاکستان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG