Accessibility links

دوو بەرپرس: لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا لە شاری کویتای پاکستان چوار پۆلیس کوژران


دوو بەرپرسی پاکستان وتیان بۆمبێکی دەستکردی سەرەتایی کراوە بە ماتۆڕێکەوە و وادیارە ئوتومبێلێکی پۆلیسی کردۆتە ئامانج لە نزیک مزگەوتێک لە کویتای پاکستان و بۆتە هۆی کوژرانی چوار پۆلیس و برینداربوونی 11 کەس کە دووانیان پۆلیسن.

تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕانەگەیاندووە سەرەڕای توندکردنەوەی ڕێوشوێنەکانی ئاسایش بەهۆی مانگی ڕەمەزانەوە.

سەرۆکی پۆلیسی کویتا عەبدولڕەزاق چیما وتی هەموو ئەوانەی کوژراون پۆلیس بوون.

هەفتەی ڕابردوو لە ئەنجامی کردەوەیەکی خۆکوژیدا لە شاری لاهوری پاکستان 10 کەس کوژران.

وەزیری ناوخۆی هەرێمی بلوخستان زیائەڵا لانجۆف وتی تەقینەوەکەی ڕۆژی دووشەممە ئەو پۆلیسانەی کردۆتە ئامانج کە پاسەوانی مزگەوتەکەیان کردووە لە کاتی نوێژی عیشادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG